ئەوانەی دژی حەشدی شەعبی هەڵوێست دەگرن پشتیوانی داعشن

شرۆڤەکارێکی عێراقی بە ئاماژە بە هەندێک هەڵوێست دژی حەشدی شەعبی وتی: هێزەکانی حەشد لە رێگای ئازادی شارەکانی عێراق لە دەستی داعش خوێنیان ڕژا و ئەوانەی دژی حەشدن پشتیوانی داعشن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، ئەحمەد عەبدولسادە شرۆڤەکاری پرسی سیاسی عێراق لە لێدوانێکدا بە هەندێک هەڵوێستەکانی دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا و بە توندی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی داعش لە ناوچەی ئەلۆبودور هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەدین، وتی: بەداخەوە دەبینین کە هەندێک کەس خوازیاری چوونە دەرەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی داعشن.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسیەی عێراقە لە درێژەدا وتیشی: ئەو داخوازییە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی خوێنی خۆیان بۆ ئازاد کردنی شارەکای عێراق لە دەستی داعش ڕژاندووە و ئێستاش هەر گیانفیدایی دەکەن.

عەبدولسادە هەروەها وتیشی: ئەوانەی کە پێشینەی پاڵپشتی لە داعشیان هەیە، ئەمڕۆ داوای چوونە دەرەوەی حەشدی شەعبی لە هەندێک لە شارەکانی عێراق دەکەن. کەسانێک کە ئاوەها هەڵوێستێک دەگرن، خۆیان پاڵپشتی داعشن.

News Code 36401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha