سەدان هێزی سەربازیی ئەمریکی و فەڕەنسی لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێن

سەدان سەربازیی ئەمەریکیی و فەڕەنسییەکان، لە سەربازگەکانی ناحیەی قەراج جێگیربوون کە پێشتر ئەو جێگایە سەربازگەی هێزەکانی پێشمەرگە بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس؛ بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی " IQ NEWS " کە پشتی بە لێدوانی رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی لە مەخموور بەستووە، سەدان سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور جێگیرکراون.

گەڵاڵی باسی لەوە کردووە کە سەدان سەربازیی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەتایبەت هێزە ئەمەریکیی و فەڕەنسییەکان، لە سەربازگەکانی ناحیەی قەراج جێگیربوون کە پێشتر ئەو جێگایە سەربازگەی هێزەکانی پێشمەرگە بووە.

بەقسەی ئەو سەرچاوەیە، نێوانی هێزەکانی هاوپەیمانان و چەکدارانی داعش کەمتر لە کیلۆمەترێکە، وتوشیەتی فڕۆکە جەنگییەکانیش بەردەوامن لە بۆردومانکردنی پێگە و مۆڵگەکانی سەر بە چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچووخ.

ئەو بەرپرسەی یەکێتیی لە قەزای مەخموور باسی لەوە کردووە کە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لەو سەربازگانە رۆڵیان دەبێت لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی ستراتیژی، بەوپێیەی لەرۆژهەڵاتەوە ناحیەی سەرگەران و قەزای دوبزە لە کەرکووک، لەلای باشوریشەوە ناوچەی گوێر و دەشتی نەینەوا کۆنترۆڵ دەکات.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەدوای لەدەستدانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی و رووخانی دەوڵەتەکەی، لەئێستادا پەنای بردۆتەوە بەر خۆحەشاردان و لێدانی تونێل لەناوچە دوورەدەستەکانی وەک چیای قەرەچووخ لە قەزای مەخموور.

News Code 36396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha