بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، هێزەکانی سوپای عێراق درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، بەم شێوەیە، هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی تەکفیرییەکان ڕێکخست.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە عێراقییەکان مۆڵگەی پاشماوەی داعشییەکانیان لە پارێزگای ئەنبار کردە ئامانج. لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا، هێزە عێراقییەکان توانیان بەرپرسی بۆمبدانەری داعش لە ئەنبار بناسنەوە و دەستگیری بکەن.
شیاوی باسە کە پێشتر هێزە عێراقییەکان یەکێک لە مەترسیدارترین چەکدارانی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کردبوو.
بۆچوونی ئێوە