AP ١٣٩٩ ڕەشەمە ٢٠ ١٤:٢٨

لە شەو و ڕۆژێکدا؛

8606 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 61 کەس

 8606 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 61 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8606 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 61 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 60 هەزار و 928  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 715 هەزار و  162 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 464 هەزار و  268 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News ID 36365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha