بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لە دانیشتن لە گەڵ سەرمایە دانەرانی بواری گەشتیاری بانە، وتی: شاری ئارمەردە ئاخێزگەی پیشەی شاڵبافییە و زۆر کەس لەم بوارەدا چالاکی دەکەن و کار و پیشەی بۆ زۆر کەس دابین کردووە.
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە گەشتیاری بە بەشداری کەرتی تایبەت گەشە دەکات، وتیشی: لە بانە جگە لە گەشتیاری کڕین، لە بوارەکانیتری گەشتیاری مێژوویی، فەرهەنگی و پیشە دەستکردەکان دەفرایەتی زۆر هەیە.
گەوێڵیان ڕایگەیاند: بە هۆی سنووری بوونی شاری بانە و هەروەها فەرمی بوونەوەی سنووری سەیرانبەند، دەکرێ گەشتیاری تەندروستی چالاک بکرێتەوە. بۆ گەشە دان بە گەشتیاری ئەم شارە پێویستمان بە ناساندن و چالاک کردنەوەی دەفرایەتییەکان هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە خەسارەکانی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بواری گەشتیاری، وتی: ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان دەبێ پشتیوانی کەرتی تایبەت کەن و نەهێڵن لەمە زیاتر تووشی خەسار بن.
بۆچوونی ئێوە