بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ پاپا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاینییەکان کۆدەبێتەوە.
دوای کۆبوونەوەکان بەرەو موسڵ بەڕێدەکەوێت و دەچێتە ناوچەی هەبوت و دوای گەیشتنی لە کەنیسەی موسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش دەکات.
دواتر لە موسڵەوە دەچێتە قەرەقوش و لەکەنیسەی تاهیرە ئەلکوبرا بەشداریی لە رێوڕەسمێکی ئایینی دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.
هاوکات بۆ نیوەڕۆ پاپا فرانسیس دەگەڕێتەوە هەولێر و کاتژمێر 16:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یاریگای فرەنسۆ هەریری هەولێر بە بەشداریی 10 هەزار کەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەدەبات.
بۆچوونی ئێوە