بە پێێ هەواڵی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی زانکۆی کوردستان سەبارەت بە ناردنی دەستەی سێهەمی خوێندکاران بۆ زانکۆی ئێف ئێچ یوانیۆمی نەمسا بانهێشت نامەیەکی دەرکرد و ژمارەیەک لە خوێندکاران لە بەشەکانی ئەندازیاری، بەڕێوەبەرایەتی، ئابووری، ژینگە، پەروەردەی لەش و ... ناوی خۆیان تۆمار کرد.
پاش لێکدانەوەی داخوازییەکانیان لە لایەن کومیتەی هەڵسەنگاندنی بەشی نێونەتەوەیی زانکۆ و بەڕێوە بردنی دیمانە بە زمانی ئینگلیزی، لە ئاکامدا مازیار رۆحانی، سەهەند تەوانایی، کەسرا بەیات، مەهسا ئازادە، سەهبا موسلمی موقەدەم، هانیە حاجیلوویی، ئەسرا بەهرام نژاد و رۆیا فەخرایی هەڵبژێردران.
ئەم بەرنامە بۆ یەک کورسە و تێچووەکەشی 1050 یۆرۆ دەبێت. خوێندکاران جگە لە فێرکاری و تێپەڕاندنی زانکۆ، لەوێ لە گەڵ فەرهەنگ و زمانی ئەو وڵاتەش ئاشنا دەبنەوە.
بۆچوونی ئێوە