یەکەم تووشبووی کۆرۆنای گۆڕدراوی ئینگلیزی لە کوردستان تۆمار کرا

جێگری کاروباری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان پشتڕاست کردنەوەی یەکەم کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانی لە سەقزی ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری لەم بارەوە وتی: سێ نەخۆشی گومان لێکراوی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئینگلیزی لە سەقز ناسێندرا بوون کە تا ئێستا بە پێی تاقیکردنەوەکان، تووشبوونی یەک کەسیان بەم جۆرە لە کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم جۆرە لە ڤایرۆسەکە خێرا بڵاو دەبێتەوە، هۆشدری دایە شارۆمەندان و داوای کرد خۆیان لە کۆبوونەوە بپارێزن و خاڵە تەندروستییەکان ڕەچاو بگرن.

قادری هەروەها ئاماژەی کردە سەر ڕاگەیاندنی زەنگی هۆشداری کۆرۆنای ئینگلیزی لە کوردستان و داکۆکی کرد: نابی دۆخەکە ئاسایی بکەینەوە چونکوو لە بەرچاو نەگرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان و کۆبوونەوە و بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمەکان ئاکامێکی زۆر مەترسیداری دەبێت.

ئەو هەروەها لە دابین کردنی تاقیکاری ڤایرۆسی گۆڕدراوی ئینگلیزی لە کوردستان هەواڵی دا و وتی: کاتێ ڕێژەی توشبوان زۆر دەبێتەوە، هەندێ گۆڕانیتر لە ڤایرۆسەکەدا دەبینرێت.

News Code 36251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =