نووسراوەی ڕێبەریی لە سەر کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" بڵاو دەبێتەوە

ماموستا مەڵاقادر قادری پێش نوێژی هەینی پاوە لە چاپ و بڵاو کردنەوەی کتێبی "ئێوارەکانی کریسکان" کە بە نووسراوەی ڕێبەری شۆڕش ڕازاوەتەوە، هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، "ئێوارەکانی کریسکان" ناوی کتێبێکی کیانووش گوڵزار ڕاغبە کە لە لایەن ئەمیر سەعیدزادە و هاوسەرەکەی سوعدا حەمزەیی گێڕاوەتەوە و لە ساڵی 1394 بڵاو کرایەوە.

کریسکان ناوچەیەکی کوردستانی عێراقە کە پاش پاکسازی کردنەوەی سەردەشت بۆتە بنکەی سەرەکی گرووپە جیایی خوازەکان و لەوێ بەندیخانەیەکیان ساز کردبوو کە گێڕەوەری کتێبەکە چەندین ساڵ لەوێ دیل کراوە و بڕیارە ئەم جارە بە زیاد کردنی نووسراوەیەک لە ڕێبەری مەزنی شۆڕش بڵاو دەبێتەوە.

ئەمیر سەعیدزادە، گێڕەوەری ئەم کتێبە لە جیاوازترین هێزەکانی بەرەوانی پیرۆزە چونکوو هێزێکی ئازادە و لە ڕاسپاردەکان و ئوپەراسیۆنەکاندا بەشداری دەکات. ناوبراو دەبێتە دیلی کۆمەڵە و لەوێ دەرباس دەبێت. 4 ساڵ پاش شەڕ دەبێتە دیلی دیموکرات. ئەم قۆناغە لە سەرەتای شۆڕش تا ساڵی 74 واتا 15 ساڵ درێژەی دەبێت.

کریسکان ناوچەیەکی کێوی سەنجاقی کوردستانی عێراقە کە بنکەی سەرەکی حیزبی دیموکراتی ئێران بووە. سەعیدزادە 4 ساڵ لە ناوچەی کریسکان دیل بووە و زۆربەی ڕووداوەکان لەم شوێنە ڕوویان داوە بۆیە ناوی ئەم ناوچەی ناوەتە سەر کتێبەکە.

 ئەم کتێبە یەکەم جار لە لایەن بڵاوگەی سوورەی مێهرەوە لە ساڵی 1394 بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە ئەمساڵ کراوە بە کوردی و لە ڕۆژانی داهاتوودا حەوزەی هونەری کوردستان بڵاوی دەکاتەوە.

News Code 36250

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =