هۆشداریی نووری مالیکی لە سەرهەڵدانی هەرێمێکی نوێ لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە لێدوانێکدا نیسبەت بە سەرهەڵدانی هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری نوێ لە ئەو وڵاتە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سیاسەت نیوز، نووری مالیکی سەرۆکی پارتی دەعوەی ئیسلامی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێارق قسەگەلێکی لەسەر ئەگەری سەرهەڵدانی هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر لە ئەو وڵاتە هێنایە ئاراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو نیسبەت بە هەبوونی گەڵاڵەگەلێک بۆ پێکهێنانی هەرێمێکی خۆبەڕێوەبەری نوێ بە ناوەندیی شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار، هۆشداریی دا. نووری مالیکی وتی: گۆڕانکارییەکانی شاری ناسریە نیشانی دەدات کە جۆرێک ناسەقامگیری لە ناوچە باشووری و ناوەندییەکانی عێراق لە ئارادایە.

نووری مالیکی ڕاشیگەیاند: ڕاستی ئەوەیە کە دەوڵەتی ناوەندی نەیتوانیوە خواستەکانی خەڵک بەتایبەتی لە ناوچە ناوەندی و باشوورییەکان بەدی بهێنێت. هەر بۆیە ناڕەزایەتی لە ئەو ناوچە دەبینین.

سەرۆکی دەعوەی ئیسلامی سەبارەت بە ڕووداوەکانی شاری ناسریە و نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئەو شارە وتی: هەندێک لایەنی بیانی پیلانگەلێکیان بۆ شاری ناسریە ژەیە کە خۆپیشاندەران لە ئەو شارە ئەبێ وشیاری ئەو پیلانانە بن.

News Code 36226

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha