گەشە سەندنی پیشەی گەشتیار دەرمانی لە ئێران

ئێران لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی وڵاتانی تری وەرگرتووە و گەشتیار دەرمانی لەم وڵاتە گەشەی سەندووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، چارەسەر کردنی نەخۆشی لە مێژە یەکێک لە هۆکارەکانی سەفەری خەڵک بۆ وڵاتە جۆراوجۆرەکانە و ئەو وڵاتانەی لە بواری پزیشکییەوە پێشکەوتووترن، زۆرتر سەردانیان دەکرێت و بەم شێوە دەرفەتێک پێک دیت بۆ گەشە دان بە پیشەی توریسم و گەشتیاری و جگە لەو کاریگەریانەی لە بواری پزیشکییەوە هەیەتی، لە بواری ئابووری و تەنانەت فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیشەوە کاریگەری زۆری هەیە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی پێشکەوتنی زۆری لە بواری پزشکی و دەرمانیەوە بۆتە شوێنی متمانەپێکراوی نەخۆشانی وڵاتانیتر بە تایبەت دراوسێیەکانی وەکوو ئەفغانستان، پاکستان، بەحرەین، کوەیت، هیند، قەتەر و عێراق.

ئەو شارانەی زۆرترین ڕادەی وەرگرتنی گەشتیار دەرمانیان هەیە

بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی شارەکانی تاران، قوم، مەشهەد، ئەهواز، شیراز، تەورێز، سمنان، ورمێ و لار زیاترین ڕادەی وەرگرتنی گەشتیاری تەندروستییان لە ئێراندا هەیە.

شارەکانیتری ئێران وەکوو کوردستان، کرماشان، ئیلام، ئەردەبێل، گیلان، سیستان، شیراز و ... مۆڵەتی وەرگرتنی نەخۆشی بیانییان هەیە و هەر یەک لەوانە لە بوارێکدا چالاکن.

خەڵکی وڵاتانیتر زۆرتر بە بۆنەی نەخۆشی تایبەت بە ژنان، نەخۆشییەکانی چاو، نەشتەرگەری گشتیی، نەشتەرگەری لووت، کەڵک وەرگرتن لە سلوولی بنەمایی، نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەیە.

ئێران پلەی سێهەمی چارەسەر کردنی کێشەی منداڵ بوونی جیهانی هەیە

لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردودا زیاتر لە 20 لە سەدی نەخۆشەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مناڵدار بوون سەردانی ئێرانیان کردوە. ئێران لەم بوارەدا پلەی سێهەمی لە جیهان هەیە و توانیویە ئەم کێشەیە بۆ شەش میلیۆن بنەماڵە چارەسەر بکات و هەر بەم بۆنەشەوە ئێستا بۆتە شوێنی وەرگرتنی ئەو توریستە بیانییانەی دەیانهەوێ کێشە و نەخۆشییەکانیان چارەسەر بکەن.

پسپۆڕە ئێرانییەکان بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان پلەی سێهەمی جیهانیان لە بواری چارەسەر کردنی کێشەی منداڵدار بوونی و نەخۆشییە زگماکییەکان بە دەست هێناوە و بەم بۆنەوە وڵاتی ئێران لە بواری توریست دەرمانییەوە گەشەی زۆری کردووە و ڕێگای بۆ کاروپیشەی هێزی مرۆییش خۆش کردووە.

گەرچی ئێران لە بواری پزیشکیدا زۆر پێشکەوتووە و بەم بۆنەشەوە لەم ساڵانەی دواییدا توریستی زۆری وەرگرتووە و ناوبانگی دەرکردووە بەڵام سەرەڕای چۆنایەتی زۆر باش و کەم بوونی نرخەکان، نەبوونی پڕوپاگەندەی شیاو بۆتە هۆی ئەوەی ئەم وڵاتە تا ئێستا نەیتوانیوە پێگەیەکی شیاو لەم بوارەدا بەدەست بێنێت و بە هۆی بوونی هەندێ وڵاتی ڕیکابەر وەکوو دوبەی و ئوردۆن پێویستە بەرنامەی باشی بۆ دابڕێژرێت.

News Code 36178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =