گروسی: لەگەڵ ئێران ئەنجامی باشمان وەدەست هێنا

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە فڕۆکەخانەی ڤیەنا لە بەردەوام بوونی چالاکییە دڵنیاکەرەوەکانی ئەو بنکەیە لە ئێران بۆ ماوەی سێ مانگی داهاتوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڕافائیل گروسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کە شەوی یەکشەممە دوای سەفەری بۆ تاران و دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەڕایەوە بنکەی ئەو ئاژانسە لە پێتەختی نەمسا و لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە فڕۆکەخانەی ڤیەنا، وتی: دوای گفتوگۆ و دانوستانی چڕوپڕ لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکان ئەنجامی ڕازی کەرمان دەست خست.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: بە پێی یاسایەکی بەپەلە کە مەجلیسی ئێران دیاریی کردبوو، ئێمە پێمان وابوو کە گفتوگۆ لەگەل هاوتا ئێرانییەکانمان کارێکی زەروورییە تا بەم شێوەیە لە چالاکییە گرینگەکانی ئێران نائاگا نەبین. ئەوە هۆکار و ئامانجی سەرەکی من لە سەفەر بۆ ئێران بوو.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئاژانس هیوادارە کە بتوانێت ئەم دۆخە زۆر لەرزۆکە، سەقامگیر بکات و من پێم وایە کە ئەو ڕێککەوتننە تەکنیکییە ئەو کارە ئەنجام بدات.

News Code 36139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha