بە پێی هەواڵی مێهر، حشمەت سەیدی شارەوانی سنە وتی: سنە وەکوو شاری داهێنەری مۆسیقا لە لایەن یونێسکۆ هەڵبژێردراوە و ئەمەش ڕووداوێکی گرینگ و هەرمان بۆ ئەم شارەیە.
ئەو وتیشی: بیناکردنی مۆزەی مۆسیقا یەکێک لە بەرنامەکانی شارەوانی شاری سنەیە و چەند بینای مێژوویی بۆ ئەم کارە هەڵبژێردراوە کە هاوڕێ لە گەڵ بەرپرسانی پارێزگا سەردانی ئەو شوێنانەمان کرد و لە ئاکامدا یەکێکیان هەڵدەبژێرین.
سەیدی ڕایگەیاند: لە سەفەری سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵات بۆ سنە، پێنج میلیار تمەن بۆ ئەم کارە تەرخان کراوە و پاش هەڵبژاردنی شوێنەکە، خێرا کاری بینا کردنی مۆزە دەست پێ دەکات.
بۆچوونی ئێوە