هێزی بەرگریی ئێران رێگرێکە بۆ دەستدریژی بیانییەکان

ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسداران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵێکی یەمەنی داکۆکی کرد: هێزی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگرێک بۆ هەموو جۆری دەستدرێژی بیانی دێتە ئەژمار.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسماعیل کەوسەری ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای پاسداران لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی یەمەنی ئەلمەسیرە داکۆکی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەموو جۆرە دەستدرێژییەک وڵامی توندی دەبێت.

بە پێی ئەم هەواڵە، کەوسەری وتیشی: خاوەن چەکی ئاسایی بوون مافی ئێرانە و دانووستانی ناوێ. کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز بەدوای دەستپێکردنی شەڕدا نەبووە لەڕاستیدا هێزی بەرەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگرێک بۆ هەموو جۆری دەستدرێژی بیانی دێتە ئەژمار.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: ئێمە تەنیا بەو مەرجەی پابەندی بەڵێنەکان دەبین کە لایەنەکانیتریش بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن.

News Code 36107

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =