بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە تویتردا نووسی: هەموو کاری ئێمە بۆ قەرەبوو کردنەوەی پێشێل کردنی مافەکان لە لایەن ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپاییە. گەر پێتان خۆش نییە ئەوانە ببینن، هۆکارەکەی لە ناو بەرن.
ئەو بە ترۆئیکای ئەورووپای وت: لە جیاتی باس کردن لە فەلسەفە و دانانی هەموو شتەکان لە ئەستۆی ئێران، ترۆئیکای ئەورووپایی و یەکیەتی ئەورووپا دەبێ پێبەندی بەڵێنەکانیان ببن بۆ ئەوەی تیرۆریسمی ئابووری دژی ئێران کۆتایی پێ بێت.
Your Comment