بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر وێزگەی پشکنینی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گوندی دەکات هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی خانەقین سەر بە پارێزگای دیالە.
بەڵام ئەو هێرشە لەگەڵ کاردانەوەی حەشدی شەعبی بەرەوڕوو بووەوە و چەکدارانی داعش دوای پێکدادان لەگەڵ حەشد لە ناوچەکە هەڵاتن.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، بەهۆی ئەو پێکدادانەوە سێ هێزی حەشدی شەعبی گیانی لەدەست دا و پێنج هێزی دیکەش بریندار بوون.
Your Comment