بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری لە ئەو سەفەرە یەک ڕۆژەدا بڕیارە بە ئامادە بوونی لە گوندی هانیس، وێڕای کردنەوەی 96 کیلۆمەتر ڕێگای گوندیی خەیارە-هانیس، ژمارەیەک گەڵاڵەی ئاوەدانی و هەلی کاری گوندەواری لە ئاستی پارێزگا بە شێوەی هاوکات بکاتەوە.
هەروەها بە ئامادە بوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە گوندی هانیس، کاری کێشانی گاز بۆ 100 گوندی پارێزگاش دەست پێبکات.
بەشداری لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری خۆڕاگری پارێزگای کوردستان و بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە لەگەڵ هەڵکەوتەکانی پارێزگا لە بەرنامەکانی تری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار لە ئەو سەفەرە بۆ کوردستانە.
Your Comment