بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن عومەر کارناسی سیاسی بە ئاماژە بە جووڵەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە چیای گارە و هەڕەشەکان دژی شەنگال، وتی: پێوەندی نێوان ئۆپراسیۆنی تورکیا لە گارە و ئامادەسازی بۆ پیلان لە شەنگال پرسێکی روونە و نەک ئەو هەڕەشە لەسەر شەنگال هەیە بەڵکوو تورکیا هەڕەشەیە بۆ سەر سەرتاسەری کوردستانی سووریاش.
ناوبراو درێژەی دا: دوای شکستی گەورە لە گارە تورکیا شەرمەزار بوو. تورکیا پێی وابوو بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی و جیهازاتی پێشکەوتوو دەتوانێت گارە کۆنترۆڵ بکات و بنکەی سەربازی لە هێڵی، ئاکرێ، شەنگال و موسڵ بکاتەوە و خۆی بۆ هێرش بۆ سەر شەنگاڵ ئامادە دەکرد بەڵام سەرنەکەوت.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوما دەیانەویست زیندانییەکانی خۆیان ئازاد بکەن بەڵام بە هێرشی مووشەکی بووە هۆی کوژرانی ئەندامانی خۆیان کە لە چەند ساڵ لەمەوپێشەوە لەلای پەکەکە دیل کرابوون.
حسێن عومەر وتیشی: هێشتا دیار نییە چەند سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەی کوژراوان و ون بووەکانی پەکەکەش دیار نییە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە سوپای تورکیا ژمارەی کوژراوانی پەکەکەی تا 50 کەس راگەیاندووە.
ناوبراو وتیشی: ئاک پارتی کاتێک کە بینی لە گارە شکستی هێناوە 700 چالاکی کۆمەڵایەتیی لە تورکیا دەستگیر کرد.
ئەو کارناسە سیاسییە دەڵێت: شکستی سوپای تورکیا لە گارە باری دەروونی هێزە عێراقییەکانی بەهێز کردەوە و زیاتر لە چەند هەزار هیزی عێراقی و هێزەکانی بەرگری شەنگال لە ناوچەکە جێگیر بوون.
حسێن عومەر درێژەی دا: شکستی تورکیا ورەی هێزە عێراقییەکانی لە بەرانبەر تورکیا زیاد کردەوە.
بۆچوونی ئێوە