به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه، ئه‌بو مه‌هدی ئه‌لموهه‌ندس، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کانی عێراق ناسراو به حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند که بوونی سه‌ردار سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، له عێراق له‌سه‌ر داوای عێراقه.
ئه‌و وتی: ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئێران و له لوتکه‌ی ئه‌واندا، هاوڕێمان قاسم سولێمانی له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن و بوونی سه‌ردار سولێمانی له عێراق له‌سه‌ر داوای عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌م وڵاته‌یه.
ئه‌و هه‌ر وه‌ها وتی به دڵنیایه‌وه عێراقییه‌کان به ته‌نیایی ده‌توانن داعش شکست بده‌ن و حه‌شدی شه‌عبیش به دوای هیچ کارێکی سیاسیه‌وه نییه.
ئه‌لموهه‌ندیس زیادی کرد: عێراقییه‌کان ده‌توانن به توانه‌کانی خۆیان داعش شکست بده‌ن. حه‌شد شه‌عبی ته‌نیا له دوای پشتیوانی کردن له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقه، نه‌ک ئه‌وه‌ی شتێک بۆ خۆی ده‌ست بخات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به فه‌لوجه وتی: فه‌لوجه به تایبه‌ت دوای ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانییه چونکو ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له دۆخه‌که سوود ده‌بات و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م پڕۆسه‌یه له خێراترین کاتدا ئه‌نجام ببێت.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ئێمه ڕۆیشتینر ته‌کریت و تۆڵه‌مان له که‌س نه‌کرده‌وه و هه‌ر که‌سیش که به دیلی گیرا ڕادهستانی به‌رپرسانی پۆلیسی عێراقمان کرد له فهلوجهشدا نزیک به 2 هه‌زار تیرۆریستی چه‌کداری داعش هه‌ن که چه‌ک و ئامێری پێشکه‌وتوویان پێیه و هه‌ر هه‌مان کار ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
شایانی باسه که ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی فه‌لوجه ماوه‌یه‌که ده‌ستی پێکردووه و ئاماده بوونی سه‌ردار قاسم سولێمانی له‌م شه‌ڕه‌دا بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی سعوودییه‌کان و عادڵ ئه‌لجوبه‌یر ڕایگه‌یاند که ئه‌مه کارێکی نه‌رێنی نییه و عه‌ره‌بستان ڕخنه‌ی لێده‌گرێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌مباره‌وه وتی که ئه‌م کاره له سه‌ر داوای خودی ده‌وڵه‌تی عێراق بووه و فه‌رمانده ئێرانییه‌کان سه‌رقاڵی ڕێنوێنی به هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراقن.
Your Comment