بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ڕۆژی یەکشەمە وتی: هەواڵمان پێ گەیشت کە هەندێ کەس کەلوپەلی دۆزراوی قەڵای کۆنی زیویە دەکڕن و دەیفرۆشنەوە و ئەوانەیان لە ڕێگای نایاسایی بەدەست هێناوە.
ناوبراو وتیشی: ئوتومبیلێکی پژۆ پارس کە سێ تاوانباری تێدا بوو لە لایەن هێزی پۆلیسەوە ناسێندرا و لە ئوپەراسیۆنێکدا ئەو کەسانەیان دەستبەسەر کرد و لە ئاکامی پشکنینی ئوتومبیلەکە 50 جۆر ئاسەواری کەونینەیان دۆزییەوە کە بە رای کارناسان تەمەنیان بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.
سەردار ئازادی ڕایگەیاند: کەلوپەلی دۆزراو ڕادەستی ڕێکخراوەی میراتی کەلتووری کراوە و تاوانبارانیش بە دەزگای داد سپێردران.
Your Comment