ڕێبەرێکی پەکەکە لەلایەن میتی تورکیاوە دەستگیر کرا

هەواڵدەری دەوڵەتی ئەناتۆڵی تورکیا پاگەندەی کرد کە رێکخراوی میت توانیویە ڕێبەرێکی پایەبەرزی پەکەکە لە خاکی عێراق دەستگیر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئەناتۆڵی، مێدیای فەرمی دەوڵەتی تورکیا بە گێڕانەوە لە بەرپرسە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئیبراهیم پاریم بەرپرسی کاروباری لۆجستیکی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنێکدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق و لە ناوچەی شەنگالیان دەستگیر کرا.

ئەو هەواڵدەرییە زیادی کرد: ئیبراهیم پاریم بە نازناوی لاشر دوای دەستگیری گەریندراوەتەوە خاکی تورکیا. ناوبراو ئێستاکە لە لای هێزەکانی دژە تیرۆری پۆلیسی ئەنقەرە دایە.

ئەناتۆڵی ئاماژەیەکی نەکردووەتە سەر شێوەی دەستگیری ئەو بەرپرسەی پەکەکە و هێشتا شێوەی دەستگیر کردنی ناوبراو نادیارە. هەروەها میت و دەوڵەتی تورکیا لەو بارەوە شرۆڤەیان نەداوە کە ئایا گرووپ یان لایەنێک لە ئەو ئۆپراسیۆنە لەگەڵ میت هاوکارییان کردووە، یان نا؟

ئەو هەواڵە هێشتا لەلایەن پەکەکەوە پشت ڕاست یان درۆ نەخراوەتەوە.

News Code 35996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =