حکوومەتی هەرێمی کوردستان نێودەوڵەتی کردنی سنووری سەیرانبەند دوادەخات

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت کە پرسى بە نێودەوڵەتیکردنى مەرزى سەیرانبەن لەلایەن بەرپرسانى هەرێم دوادەخرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, غالب محەمەد ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، مەرزی سەیرانبەند، کەلەلایەن حکومەتی عێراق و دەوڵەتی ئێرانەوە بە نووسراوی فەرمی کراوە بە مەرزێکی نێو دەوڵەتی، کە سوودێکی زۆر بەناوچەکە دەگەیەنێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێم و بەتایبەتتریش خودی قوباد تاڵەبانی هەر دوای دەخات.

سنووری فەرمیی سەیرانبەندی بانە وەکوو دووەمین سنووری فەرمیی ئێران لە پارێزگای کوردستان لە لایەن دەوڵەتی ئێران و عێراقەوە بە فەرمی کراوە و دەتوانێ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری هەرێمی کوردستان هەبێت.

News Code 35982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =