به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له زاگرۆس، نوێترین ئاماری ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، نیشان ده‌دات که تاکوو ئێستا زیادتر له ۲۸۲ هه‌زار و ۲۸۳ که‌س کوژراون.
له‌و ئاماره‌دا که له لایه‌ن چاودێری مافی مرۆڤی سووریاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه، هاتووه له‌م ژماره‌یه، ۸۱ههزار و ۴۳۶کهسیان هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه.
کوژراوانی گرووپه دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا زیادتر له ۴۸ههزار که‌سه، گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانیش تاکوو ئێستا زیادتر له ۴۷ههزار چه‌کداریان لێکوژراوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه که زیادتر له ۱۰۰هه‌زار چه‌کداری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریاش کوژراون که زیادتر له ۵۶ههزاریان سه‌ربازی فه‌رمی سوپای سووریا بوونه و ئه‌وه‌ی تریشی ئه‌و ده‌سته هیزانه له خۆ ده‌گرێت که له ژێر پێکهاته‌ی سوپای سووریا شه‌ڕیان کردووه وه‌کوو هێزه خۆبه‌خشه‌کان.
Your Comment