بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا ڕایگەیاند ئەو گرووپە دەیەوێت پێوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا پەرەپێبدات و هیوای خواست کە جۆ بایدن سەرۆکی کۆماری نوێی ئەمریکا هەڵەکانی دۆناڵد ترامپ قەرەبوو بکاتەوە.
کۆبانێ لە گفتوگۆ لەگەل ڕۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەت وتی :هیوادارە دەوڵەتی بایدن بۆ قەرەبوو کردنەوەی هەڵەکانی ترامپ، کە یەکێکیان نیشان دانی گڵۆپی سەوز بە تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر گرێ سپی و سەرێکانی بوو، هەوڵ بدات.
کۆبانێ داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد بە ستراتیژیەکی نوێ هەوڵ بدات بە کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا.
فەرماندەی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە درێژەی قسەکانیدا پەکەکەی پارتێکی کوردی برای خۆیان، ڕاگەیاند، بەڵام جەختی کرد کە هەسەدە هیچ جۆرە پێوەندییەکی پێکهاتەیی لەگەڵ پەکەکە نییە و سەربەخۆیە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە بە داهاتووی دانوستانەکانی یەکێتی کوردەکانی سووریا گەشبینە و وتی کە دوولایەنەکە لەسەر بنەمایەکی سیاسی هاوبەش ڕێککەوتوون کە دەتوانێت بنەمای ڕێککەوتنی زیاتر لە داهاتوو بێت.
بۆچوونی ئێوە