دوژمنان لە بەرانبەر ئێراندا ناتوانن هیچ غەڵەتێک بکەن

ڕێوڕەسمی ساڵانەی مەولوودی خوێنی لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتیمەی زارا(د.خ) لە ڕێگای ئۆنلاینی مەداحان لەگەڵ ڕێبەری ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ساڵانەی مەولوودی خوێنی لە ساڵڕعژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتیمەی زارا(د.خ) لە ڕێگای ئۆنلاینی مەداحان لە موسەلای تاران لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی لە حسێنییەی ئیمام خومەینی خەریکە بەڕێوە دەچێت.

دوژمن له بەرانبەر ئێراندا ناتوانن هیچ غەڵەتێک بکەن

ڕێبەری ئێران وتیان: ئەوە بزانن کە دوژمنان لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانن هیچ هەڵەیەک بکەن و ئیسلام و کۆماری ئیسلامی ڕوو لە گەشە و هێزی زیاترە.
لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتیمە(د.خ)، ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئۆنلاین لەگەل کۆمەڵێک لە مەداحانی ئەهلی بەیت، وتیان: لە ڕوانگەی ئیسلامەوە بەهێزترین بنەمای پەروەردەی فیکری و ڕۆحی مرۆڤ لە ناو بنەماڵەدایە و لە نێو بنەماڵەیە کە بەستێن بۆ گەشەی ڕاستیەقینەی ژن لە بوارە جیاوازەکان دروست دەبێت.

ڕوانگەی جیاوازی ئیسلام بە ژن

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە جیاوازییە بنەڕەتییەکانی ڕوانگەی ئیسلام و ڕۆژاوا لە بابەتی ژنان، زیادی کرد: ڕوانگەی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی بە ژن، ڕوانگەی ڕێزە لە حاڵێکدا کە ڕوانگەی ڕۆژاوا، ڕوانگەی کاڵاییە.
ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە بانگەسەکانی ڕۆژاوا لەسەر ئەوەی کە ئیسلام و حیجابی ئیسلامی ڕێگری دەکات لە گەشەی ژن، وتیان: ئەوە درۆیەکی ئاشکرایە و هۆکاری بەرچاوی درۆ بوونی ئەو قسەیەش، دۆخی ژنان لە کۆماری ئیسلامییە.

خوێنەواری ژنان لە کۆماری ئیسلامی ئێران

زیادی کرد: لە ئێران لە هیچ ماوەیەکدا تا بە ئەم ئاستە، ژن نەیخوێندووە و چالاکیی لە بوارە جیاوازەکان لەوانە، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەری، زانستی، سیاسی و ئابووری نەبووە و هەمووی ئەمانەش لە بەرەکەتەکانی کۆماری ئیسلامییە.

News Code 35865

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha