بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە موستەقلە، مەحموود عوسمان لەوبارەوە وتی: ڕەوتی سیاسی عێراق بە شێوەی هەڵە دەستی پێکرد و کۆبوونەوەی ساڵی 1992 ی ڤیەنا، عێراقی لە باری ئایینیەوە، دەستەبەندی کرد و ئەمریکا و بریتانیا عێراقیان بە پێێ ئایین دابەش کرد.
ئەو سیاسەتوانە بەناوبانگە زیادی کرد: ئەمریکا لە ساڵی 2003 ەوە بە شێویە ڕاستەوخۆ لەسەر عێراق دەسەڵاتداری کردووە و هیچ ستراتیژیەکی ڕوونی لە عەو وڵاتە نەبووە و هەڵوەشاندنەوەی سوپا و دابەش کردنی عێراق، خواستی ئیسرائیل بوو کە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوە چوو.
مەعموود عوسمان بە ئاماژە بە پێش بینی بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە کاتی دیاری کراودا و دواخستنی دووبارەی، هۆشداریی دا: ئەگەر کێشە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق بێتە ئاراوە، ئەگەری هەیە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی لە عێراق ببینین.
Your Comment