AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ١٣ ١٠:٥٦

ڕۆحانی لە مەزارگەی ئیمام خومەینی:

شۆڕشی ئیمام خومەینی، هێزی خەڵک پشتیوانی بوو

شۆڕشی ئیمام خومەینی، هێزی خەڵک پشتیوانی بوو

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە هەموو شۆرشەکان لە جیهان بە پشتیوانی چەک یان هێزی دەرەکی سەردەکەوێت بەڵام شۆرشی ئێران هێزی خەڵکی لە پشتەوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی نوێ کردنەوەی بەڵێنی کابینەی دەوڵەت لەگەل ئارمانەکانی ئیمام خومەینی لە مەزارگەی بنیاتنەری کۆماری ئیسلامی، بە وتنی ئەوەی کە قسەکانی ئیمام لە ڕۆژی 12 ی ڕێبەندان، جاڕنامەی کۆماری بوون و ئیسلامی بوونی ئێمەیە، وتی: ئەو قسانە بنەما و بنەڕەتی دەسەڵاتی ئێمە دێتە ئەژمارو تا کاتێکیش کە قسەی ئیمام و لۆژیکی لە 12 ی ڕێبەندانی 57 لە پێوەندیدان و بەڕێوەی دەبەین و هەر سەرکەوتوو دەبین.

حەسەن ڕۆحانی وتیشی: ئەگەر لە هەڵبژاردندا، هەفتا و چەند لەسەدی خەڵک هاتن و لە دەنگدان بەشداریان کرد، ئەوا جاڕنامەی 12 ی ڕێبەندانی ئیمام بەدی هاتووە.

News ID 35835

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha