بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیس بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەڵوێستی ئەو دەوڵەتە لە بەرانبەر ئێرانی هۆی بێ هیوایی وەسف کرد و زیادی کرد: دەوڵەتی بایدن لە جیاتی ئەوەی کە بۆ ئەنجامی بەڵێنەکانی پێش مەرج دابنێت، ئەبێ دیاریی بکات کە چلۆن دەیەوێت بەڵێنی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان جێبەجێ بکات.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر ئەمریکا باوەڕی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەیە لەجیاتی دانانی پێش مەرج، ئەبێ لە کردەوەدا پێبەند بوونی خۆی نیشان بدات، وتی: ئەزموونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە بەر چاوانی خەڵکی ئێرانە.
سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتیشی: خەڵکی ئێران وشیارن کە دووبارە نەکەونە کایەی " هەوڵی نەختی و بەڵێنی قەرزییەوە".
Your Comment