تاڤگەی قینرەجەی تیکاب لە ڕیزی ئاسەواری سروشتی ئێران تۆمار کرا

سەرۆکی دایرەی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: پاش کۆ کردنەوەی دۆسیەی تۆمار کردنی تاڤگەی قینرەجەی تیکاب و ناردنی بۆ وەزارەتی میراتی فەرهەنگی وڵات، ئەم ئاسەوارە 7ی ڕێبەندانی 99 لە ڕیزی ئاسەوارە سروشتییەکانی وڵاتدا تۆمار کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیر مەتڵووبی لەم بارەوە وتی: پاش کۆ کردنەوەی دۆسیەی تۆمار کردنی تاڤگەی قینرەجەی تیکاب و ناردنی بۆ وەزارەتی میراتی فەرهەنگی وڵات، ئەم ئاسەوارە 7ی ڕێبەندانی 99 لە ڕیزی ئاسەوارە سروشتییەکانی وڵاتدا تۆمار کرا.
ئەو وتیشی: ناوچەی قینرەجە یەکێک لە ناوچە زۆزانی و ڕازاوەکانی تیکابە کە خاوەن کوێستان، کانی و شوێنگەلی سروشتی جوانە و لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارە دێتە ئەژمار کە ساڵانە دەبێتە میوانداری چەندین هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی.
موتڵووبی بە ئاماژە بەوەی کە کانییە سروشتییەکان، تاڤگەی قینرەجە و سروشتی جوان، ئەو گوندەی کردۆتە یەکێک لە گوندەکانی مەبەستی گەشتیاری لە ناوچەکە، ڕوونی کردەوە: لەم ساڵانەی دواییدا ژێرخانی گەشتیاری شیاو لەم ناوچە ساز کراوە و تا ئێستاش ئەو چالاکییانە درێژەی هەیە.


ئەم تاڤگەیە لە 50 کیلۆمەتری باکووری شاری تیکاب و بەشی ڕۆژئاوایی کێوی بەلقەیس و لە گوندی قینرەجەی بەشی تەخت سولەیمان دایە.

News Code 35804

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =