بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دەستڕێژی گوللە لەبارەگای ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی کرا، کە لە گەڕەکی ئازادییە و ژمارەیەک گوللە بەر بارەگاکە کەوتوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی دەستڕێژی گوللەیان کردوە سێ کەس بون و لەئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆزەوە تەقەیان کردوە و پاشان هەڵهاتون، تا ئێستاش هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیرنەکراوە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە ناوچەی یەکی پارتی لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، لەکامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوە کە ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆز ژمارەکانی داپۆشراون و چەند کەسێکی تیادایە و دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکە دەکەن.
باسی لەوەشکرد، روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە، تەنها زیانی زۆر بەر بارەگاکە کەوتوە و زیاتر لە 40 قەوانیش دۆزراونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە