داواکاری گۆترێش لە ئەمریکا و ئێران بۆ دەرچوون لە بن بەستی ڕێککەوتنی ئەتۆمی

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا کرد تا بۆ چوونە دەرەوەی لە بن بەست سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاوکاری بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تودەی 24، ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە ئێران و ئەمریکا کرد تا بۆ چوونە دەرەوە لە بن بەست سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاوکاری بکەن بەڵام هاوکات وتیشی کە چاوەڕوانی ئەنجامێکی خێرا لەو بارەوە نییە.

گۆترێش بە بێ ئەوەی کە بە ئەگەری ناوبژیوانی لەو ابرەوە وەڵام بداتەوە، زیادی کرد: پێم وایە هەموو لایەنەکانی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەبێ پێکەوە هاوکاری بکەن تا متمانە نەکردنەکان کەم ببێتەوە و لەگەڵ کێشە و لەمپەرەکان بەرەوڕوو ببنەوە.

ناوبراو وتی: بابەتی پێوەندیدار بە متمانە ئەوەیە کە هەموو شتەکان وردە وردە بەرەو دۆخێک بچێت کە بتوانین بگەینە ڕێککەوتنێکی پێویست بۆ ئاشی و سەقامگیری لە کەنداوی فارس و هەموو جیهان.

ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پاگەندەی کرد کە ئامانجی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ساڵی 2015 رێگری لە دەستپێڕاگەییشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی بوو، ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی دیپلۆماتیک و بنەمایەکی گرینگ بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە کەنداوی فارس وەسف کرد و زیادی کرد: بەداخین کە ئەو ڕێککەوتنە ئاوەها دۆخێکی بەسەردا هاتووە.

News Code 35792

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha