بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە لێدوانێکدا وتی کە ئەو وڵاتە بە شکست دانی تیرۆیزم کە لایەنە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییە گەورەکان لە پشتیەوە بوون، هێزی خۆی بە هەموو جیهان سەلماند.
نووری مالیکی لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە بەغدا بە بۆنەی شەهادەتی ژمارەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین بەڕێوە چوو، زیادی کرد: حەشدی شەعبی دەمێنێتەوە و بە هەموو هەوڵی خۆی درێژە دەداتە ئازاد کردنی تەواوی خاکی عێراق لە دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش.
ناوبراو جەختی کرد: ئەگەر هێزە جیهانییەکان توانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو تیرۆریستانەیان نییە، عێراق سەلماندی کە توانی شكتی تیرۆریزم و تیرۆریستەکانی هەیە تەنانەت ئەگەری زلهێزەکانیش پشتیوانی لێوە بکەن.
بۆچوونی ئێوە