AP ١٣٩٩ ڕێبەندان ٧ ١٨:٥٩

لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ لاڤرۆف؛

زەریف: دەوڵەتی نوێی ئەمریکا تەنیا قسە دەکات و کردەوەی نییە

زەریف: دەوڵەتی نوێی ئەمریکا تەنیا قسە دەکات و کردەوەی نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ هاوتای ڕووسی خۆی، سێرگەی لاڤرۆف لە مۆسکۆ، وتی: دەوڵەتی نوێی ئەمریکا تەنیا قسە دەکات و چالاکی پراکتیکی نییە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی دەنگ و ڕەنگی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەم کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانیەدا، وتی: لە گەڵ لاڤرۆف لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکان وەکوو هاوکاری نزیک باسمان کردووە و هیوامان بە هاوکاری لە گەڵ ڕووسیە لە بواری تەکنۆلۆژی هەیە.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە مێژووی هاوکاری ئەم دوو وڵاتە لە مێژووی ئەمریکا کۆنترە، ڕایگەیاند: پێوەندی ئەم دوو وڵاتەپێشکەوتنی باشی بووە و سڵاو و ڕێزمان بۆ پووتین هەیە بە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشەکانی ناوچەکە.

زەریف وتیشی: تاران لە سەر بەڵێنەکانی خۆی وەستاوە بەڵام ئەمریکا تەنانەت لە سەردەمی سەرۆک کۆماری ئۆباماش بەڵێنەکانی جێبەجێ نەدەکرد.

لاڤرۆف: هەموو لایەنەکان بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام هان ئەدەین لاڤرۆف لەم کۆنفڕانسە هاوبەشەدا وتی: ئەگەر ئەمریکا بیەوێ بگەڕێتەوە بۆ بەرجام، ئێمە پێشوازی لێ دەکەین. هیوادارین ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات. وتەی زۆرمان لە بایدن بیستووە کە جێگای سەرنجە.

ئەو وتشی: ئێمە هەموو لایەنەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەم رێککەوتننامە هان دەدەین. وتەکانی ئێمە کاریگەری زۆری دەبێت و دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی کێشە جۆراوجۆرەکان. ئێمە لە گەڵ ئێران سەبارەت بە چالاکییە نوێیەکان لە نیرووگای بووشێهر وتووێژمان کردووە و ئێمە سەبارەت بە بابەتە جۆراوجۆرەکان بیروبڕوای هاوبەشمان هەیە. 

News ID 35755

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha