بە پێی هەواڵی مێهر، سەردار ئازادی وتی: بە پێی فەرمانی ڕێبەری مەزنی شۆڕش سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ قاچاخ بە تایبەت قاچاخی چەک، پۆلیسی ئاسایشی گشتی پارێزگای کوردستان توانی باندێکی قاچاخ بناسێت و ئەندامانی دەسبەسەر بکات.
ئەو سەبارەت بە ئەم ئوپەراسیۆنە وتی: بە وشیاری پۆلیسی ئاسایشی گشتی ماشینێکی هەڵگری چەندین جۆری چەکی ڕاو و چەکی شەڕ لە سەر ڕێگای هاتنە ناو شاری سنە ڕاگیرا کە 99 چەکی کۆڵتی کەمەری و 25 چەکی ڕاوی تێدا بووە و زەوت کراون.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە سێ تۆمەتبار دەسبەسەر کراون، وتیشی: ئەو کەسانە دانیان بەوەدا ناوە کە ویستوویانە چەکەکان بۆ باشووری وڵات بگوازنەوە.
Your Comment