پێشوازی بەرچاو لە کتێبی "شێخی شەهیدانی کوردستان" لە پیشانگای کتێبی تاران

سەرۆکی دایرەی چاپ و بڵاوکردنەوە و کتێبخانەکانی لەخۆبوردوویی و شەهادەت لە کتێبی " شێخی شەهیدانی کوردستان" وەکوو کتێبی زۆرتر فرۆشراوی بڵاوگەی شاهید لە پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بە وتەی زارا شێرکەوەند کتێبی "شێخی شەهیدانی کوردستان" ژیان و رێبازی شەهید حاجی مامۆستا مەلا محەمەد  شێخولئیسلامی خستۆتە بەر باس.

ماموستا محەمەد شێخولئیسلام سێهەمی خاکەلێوەی 1315 لە بنەماڵەیەکی بائیمان لە یەکێک لە دێهاتەکانی شاری بانە لە دایک بوو. ناوبراو نیو سەدە لە تەمەنی خۆی بۆ فێرکاری فەقێ و مەلا و خوازیارانی زانست و ئیمان تەرخان کرد.

ئەم شەهیدە 6 ساڵ لە زانکۆی زانستە ئایینییەکانی تاران، 20 ساڵ لە کۆلێژی ئایینی زانکۆی تاران و 10 ساڵ لە زانکۆکانی ئازادی سنە و سەقز و دیکەی زانکۆکانی پارێزگا خەریکی وانە وتنەوە بوو.

ناوبراو شەوی 27ی مانگی رەمەزانی ساڵی 1388 لە مزگەوتی سەید قوتبی سنە بە دەستی نەیاران شەهید کرا.

News Code 35717

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =