گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین /دانوستانی نوێمان نابێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هیچ حەزێکمان لە پێوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا نییە و پێم وابێ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێککەوتنێکی باشە و گفتوگۆکان ئەبێ هەر لە ئەو چوارچێوەدا بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیتالیایی لارپۆبلیکا سەبارەت بە داخوازی ئێران لە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا وتی: داخوازیی ئێران راستبینانەیە و ئەوەش دەڵێت کە ئەمریکا گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە و بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی. ئێمە ئاڵتێرناتیڤێکی دیکەمان نییە.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە بە نیازپاکییەوە دانوستانمان کرد و بەنیازپاکیشەوە ڕێککەوتنەکەمان جێبەجێ کرد. ئیدی ئەوە دەوڵەتی نوێی ئەمریکایە کە هەڵەکانی دەوڵەتی پێشوو قەرەبوو بکاتەوە. بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەبێ سەرجەم گەمارۆکان هەڵبگیرێن. ئێمە ئامادەی ئەنجامی هەموو بەڵینەکان لەژێرناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکین بەو مەرجەی کە ئەمریکییەکانیش بەڵینەکانیان جێبەجێ بکەن و گەمارۆکان هەڵبگرن.

جێگری سیاسی زەریف سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا هیچ گفتوگۆیەکی نهێنی لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەبووە وتی: هیچ پێوەندیەکمان نەبووە و نامانیش ئەوێ ئەو کارە بکەین. سروشتییە کە دەوڵەتی نوێ دابمەزرێت. لە ئێستادا هیچ حەزێکمان لە پێوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا نییە و پێم وابێت کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی باشترین چوارچێوە بێت بۆ گفتوگۆ کردن.

عێراقچی درێژەی دا: هیچ ڕێککەوتنێکی نوێ و هیچ دانوستانێکی نوێ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناکرێت. مووشەکەکانی ئێران تەنیا ئامێری بەرگری بۆ ئەم وڵاتەن و لەسەریشی هیچ دانوستانێک ناکرێت.

News Code 35706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =