بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جارێكی دیكە دوانیوهڕۆی دوێنێ هەینی فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا بۆردوومانی کوێستانەکانی گوندی گوندەژۆری لە سنوری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران کرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس، بۆردومانەكە 250 سەر ئاژەڵكراوەتە ئامانج و تائێستا زیانەكانیش نەزانراون.
هاوكات عەبدلوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران به میدیاكانی پارتی وتووە، لەم وەرزەدا گوند و ناوچە کوێستانەکانی گوندەژۆر چۆڵن و بۆردومانەکە زیانی بۆ سەر هاونیشتمانییان نەبووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران دەشڵێت: "رۆژهەڵاتی گوندەکە کەوتووەتە بەر بۆردوومانی فڕۆکەیەکی تورکیا و بە بیانووی بوونی چەکداری (پەکەکە) بۆردوومانی دەکات".
خەسارێکی زۆر لە خەڵک کەوتووە؛
هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر دەڤەری حاجی ئۆمەران

فرۆكه جهنگییهكانی توركیا سنووری حاجی ئۆمهران بۆردومان دهكهن و لە بۆردومانەکەدا ٢٥٠ سەر ئاژەڵ کراوەتە ئامانج.
News ID 35690
Your Comment