کاردانەوەی حەشدی شەعبی عێراق بە تەقینەوەکانی بەغدا

سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند: جووڵانەوەی تیرۆریستەکان هەرگیز کێشەیەک لە هێز و توانای هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی عێراق کە کۆتاییان بە داعش هێنا، پێک ناهێنێت.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی مەیادین، فالح ئەلفەیاز سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند: جووڵانەوەی تیرۆریستەکان هەرگیز کێشەیەک لە هێز و توانای هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی عێراق کە کۆتاییان بە داعش هێنا، پێک ناهێنێت.

ئەو وتی: هێزەکانی ئێمە لە کەمینی تیرۆریستەکان دان و هەرگیز ئیزن نادەن تیرۆریستەکان بێنە ناو شارەکانی ئێمەوە. هەموومان بڕوامان بە هێز و توانای هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی بۆ پشتیوانی لە هێزە خۆجەییەکان هەیە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی وتیشی: هەوڵی تیرۆریستەکان کێشەیەک لە توانا و ویستی میلەتی ئێمە پێک ناهێنێت. ڕووداوی ئەمڕۆ وەبیرهێنەری بیرەوەریە تاڵەکانی عێراقە. ئێمە داوا لە ڕێکخراوە ئەمنییەکان دەکەین وشیار و وریا بن.

شیاوی باسە ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە گۆڕەپانی ئەلتەیرانی عێراق عێراق ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

News Code 35675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha