بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شیوا قاسمی پور ڕایگەیاند: بەداخەوە دۆخی جیهازاتی ئیداری و پەروەردەیی قوتابخانەکانی شاری مەریوان و سەوڵاوا باش نییە و ئەو بابەتە بەردەوام یەکێک لە نیگەرانییەکانی دڵسۆزانی گەشە لە ئەو شارە سنوورییە بووە.
ناوبراو زیادی کرد: بەختەوەرانە بە شوێنگرییە ئەنجام دراوەکان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری پەروەردە و بارهێنان 3 ملیار بودجە بۆ نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکانی شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا تەرخان کرا.
نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا ڕایگەیاند: ئەو بودجە لە سێ قۆناغدا تەرخان دەکرێت کە قۆناغی یەکەمی بۆ دابین کردنی جیهازاتی قوتابخانەکان تەرخان کراوە و دوو قۆناغەکەی دیکەش تا کۆتایی ئەمساڵی خوێندن تەرخان دەکرێت.
Your Comment