هیچ پەیامێک لە لایەن گرووپی بایدن بۆ ئێران نەهاتووە

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: ئێمە هیچ پەیامێکیان لە لایەن تیمی بایدن بۆ نەهاتووە و تاکوو متمانەی تەواو بە ئەمریکا نەکەین دانوستان بێ مانایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, عەلی ڕەبیعی , وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دەوڵەتی دزێوی ترامپ کۆتایی هات و ئەمریکا سەرۆکی نوێی دەبێت.

وتیشی: سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی هەیە تاکوو نوێنەرێک بێت بۆ دەنگی بەرزی گەلی ئەمریکا بۆ گۆڕاندنی ئەو ڕەۆتەی کە چوار ساڵە بووەتە هۆی سووک کردن و پەراوێزخستنی ئەمریکا .

ڕاشیگەیاند: بەرخۆدانی گەلی ئێمە تا ئیمڕۆ نیشانی داوە که گوشار و گەمارۆکان هەرگیز ناتوانێت ئێمە تەسلیمی زیادەخوازییەکان بکات.

News Code 35642

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =