بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی دووهەمی قۆناغی دووهەمی خولی نایابی خانمانی ئێران بە کێبڕکێی وچانی کوردستان و سارگۆڵی بووشێهر درێژە درا و وەکوو خولی یەکەم یاریزانەکانی کوردستان توانیان ڕکابەرە بووشێهرییەکەی خۆیان ببەزێنن.
خانمە یاریزانەکانی تۆپی پێی کوردستان کە لە یاریی یەکەمی قۆناغی دووهەمی ئەو کێبڕکێیانە دوو خاڵیان بەرانبەر ڕکابەرە ئیلامییەکەی خۆیان لەدەست دابوو، بۆ سەقامگیر کردنی جێی خۆیان لە پلەی یەکەم پێویستیان بە سێ خالی ئەم یارییە هەبوو.
ئەو یاریزانانە بە ئەنجامی دوو بە سفر ڕکابەرە بووشێهرییەکەی خۆیانیان شکست دا و لە هەفتەی داهاتووش دەچنە کێبڕکێی شارەوانی سیرجان.
Your Comment