بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات و هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانه‌وه بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كراوه، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەرویزخان ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیستی تەواوی ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتیانی عێراق لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە قەدەخەیە هاتووچۆ بۆ بکەن: بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، دانیمارک، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆکسەمبۆرگ، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیندستان، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن و زامبیا.
ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی کە لەو وڵاتانەوە دەگەڕێنەوە، دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، بەپێی ئەو رێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات.
بۆچوونی ئێوە