بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخباریە سووریا، سەرچاوەکانی هەواڵ چوارشەممە شەو ڕاپۆرتیان دا کە ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی لە عێراقەوە بردووەتە نێو سووریا.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی بریتی لە 60 ئۆتۆمبیل، بارهەلگری گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و لۆریی نەوتیی لە عێراقەوە بردووەتە نیو خاکی سووریا.
ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووری نایاسایی ئەلوەلیدی عێراقەوە چووتە سووریا.
ئەمریکا لە ئەم ماوەی دواییەدا دەیان بارهەڵگر چەک و جیهازاتی سەربازیی بەرەو بنکە نایاساییەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا بردووە.
بۆچوونی ئێوە