بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندی پارتی دیمۆکرات بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نووری شاوەیس لە ئەو زنجیرە دیدارەدا لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی ڕزگاری و گەشە دیداری کرد و ڕوانگەکانی سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و بانگەشەی ڕێکخراو دژی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەسانێکەوە کە ئامانجیان خەسار لێدان لە یەکگرتنی نەتەوەییە.
ئەو شاندە هەروەها داوای هاوکاری هاوبەش لە بواری بودجە، مافەکانی هەرێم و چارەسەری کێشەکان بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکانی عێراقی کرد.
لە دیدارێکی دیکەدا شاندی پارتی لەگەڵ عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمە کۆ بووەوە و لە سەر گرینگایەتی هاوکاری نێوان بەغدا و هەولێر لە بەرژەوەندی عێراق و پرسی داهاتی نەوت و سامانەکانی دیکەی عێراق بە پێی دەستوور جەخت کرا.
هەروەها شاندی پارتی لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەولەتی یاسا کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا دوو لایەنەکە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەخت گفتوگۆیان کرد.
لەم دواییەدا حەسەن نزام وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتبووی: دەوڵەتی بەغدا خوازیاری چاوەدێری بنکە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کردبوو.
بۆچوونی ئێوە