AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٢٣ ٠٩:٢٣

تازەلاوی کرماشانی بووە دیاردەی بۆکسی ئاسیا

تازەلاوی کرماشانی بووە دیاردەی بۆکسی ئاسیا

سام سادقی بۆکسوری 12 ساڵەی کرماشانی وەکوو خاوەن بڕشت و دیاردەی نوێی ئاسیا ناسێندرا.

بە پیی هەواڵی میهر، سام سادقی دەڵێت: من لە کاتێکەوە لە گەڵ باوکم دەچوومە باشگا پێم خۆش بوو فێری بوکس بم و لە ژێر چاودێری ماموستا تاهیری ڕاهێنانی خۆم دەست پی کرد. لە 11 ساڵیەوە وەرزش کردنم دەست پێ کرد و ڕۆژێ سێ کاتژمێر خەریکی ڕاهێنانم.

ئەو وتیشی: چاوەڕێی کیبەرکێیەکانی ناوخۆیی و جیهانیم بۆ ئەوەی بتوانم میداڵی ڕەنگاوڕەنگ بۆ شارەکەم و وڵاتەکەم بەدەست بێنم.

لە درێژەشدا ئەشکان تاهیری، ڕاهێنەری سام وتی: سام تازەلاوێکی لێهاتوو و زانایە کە پاش یەک ساڵ ڕاهێنان و هەوڵ دان وەکوو لێهاتووی سەرتری وڵات ناسێندرا.

ئەم راهێنەرە وتیشی: سەرەڕای تەشەنە سەندنی کۆرۆنا و داخرانی باشگاکان، ڕاهێنانەکانی سام لە پارک و ناو ماڵ بە لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان، درێژەی بوو و لەم ماوەیەدا هەموو ڕاهێنەران پێیان وابوو سام خاوەن بڕشت و وشیارییە و داهاتوویەکی ڕوونی دەبێت.

News ID 35548

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha