ئێران کۆنترۆڵ و چاوەدێری تەواویی لە سەر کەنداوی فارس هەیە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتی: کەنداوی فارس لە ئاسایشی تەواودایە و ئەگەر هێزێک بیەوێت ئاسایشی ئەوێ بخاتە مەترسییەوە، ئەوا هێزگەلێک لە دەرەوەی ناوچەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرمانندەی هیزی دەریایی سوپای پاسداران لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئاسایشی کەنداوی فارس و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ئەمریکا، وتی: کەنداوی فارس لە ئاسایشی تەواودایە و ئەگەر هێزێک بیەوێت ئەو ئاسایشە تێکبدات ئەوا هێزگەلێک لە دەرەوەی ناوچەکەن کە لە شوێنێکی دوورەوە هاتوونەتە ماڵی ئێمە لە کەنداوی فارس.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە ئێمە کۆنترۆڵ و چاوەدێری تەواومان بەسەر کەنداوی فارس هەیە. ئامادە بوونی هەمیشەیی برا بەسیجییە دەریاییەکانمان بووەتە هۆی ئەوەی کە ئێمە چاوەدێری تواومان لە باری هیزی مرۆییەوە لە ناوچەکە هەبێت؛ وێڕای ئەوەی کە چاوەدێری هەواڵگریی ئێمە بە ڕادار و سیستەمی ئەلکترۆنی و ئەلکترۆ ئۆپتیکیش دابین دەبێت.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتی: کاتێک کە دوژمن لە تەنگەڵانی هورموزەوە دێتە ناو، ئێمە چاوەدێریی دەکەین و یاسای کۆنترۆڵی باند ئەنجام دەدەین. دوژمن قەد نایێتە ناو ئاوەکانی ئێمەوە و تا کاتێک کە لە ناوچەکە دەچێتە دەرەوە لە ژیر چاوەدێری تەواودایە؛ هەروەها ئێمە هەر جارێک کە ئامادەی مانۆڕ دەبین، دوژمن توانی مووشەکی و پاپۆڕوانی ئێمە دەبینێت و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوان کارێک ئەنجام نەدەن.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو کەسانەی کە دەیانگوت ئەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو کە سێبەری شەڕی لەسەر وڵاتەوە لابرد، وتی: مانۆڕ و ئامادەییەک لە ڕۆژ بە ڕۆژ دوژمن لە ئێمەوە بینی، کاریگەری تێکرد و سێبەری شەڕی لەسەر گەلی ئێمەوە دوور کردەوە. ئەو گیانفیدایانەی کە لە دەریاکان بەڕیزەوە وەستان، سێبەری شەڕیان لەسەر ئێرانەوە دوور کردەوە.

News Code 35534

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =