بۆچی ئێران متمانە بە ڤاکسێنەکانی ئەمریکا و بریتانیا ناکات

وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیا یەکێک لە ئەو وڵاتانەن کە زیاترین ڕێژەی تووشبوو و قوربانیی کۆرۆنایان لە جیهان هەیە، ئێستا هەر ئەو وڵاتانە دەیانەوێت پێکوتەی بەرهەمی خۆیان لە سەر خەڵکی وڵاتانی ترەوە تاقی بکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەم ڕاپۆرتەدا بە چەند هۆکارێکەوە دەسەلمێندرێت کە ڤاکسێنەکانی بەرهەمی ئەو وڵاتانە جێ متمانە نین و بەس وڵاتانی دیکە دەکەنە تاقیگەی خۆیان بۆ تاقی کردنەوەی ئەو بەرهەمانەی دروستیان کردووە.

بەرپرسانی باڵای ئێران لەوان ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە وتەدانێکدا جەختی لەوە کردووە کە هێنانی ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە ئەمریکا و بریتانیاوە بۆ ئێران قەدەغەیە و ئەگەر ڤاکسێن لە وڵاتانی دیکە کە جێگای متمانە بن بکڕدرێت کێشەی نییە. بەڵام لەبەر بێ متمانەیی بە ئەمریکا و بریتانیا ڕێگە نادرێت بەرهەمەکانیان لە سەر خەڵکی ئێمە تاقی کەنەوە.

نموونەی تاقی کردنەوەکانی کۆمپانیای فایزر

کۆمپانیای چێ کردنی دەرمانی فایزر لە ساڵی 1996، دەرمانێکی مەنێنژیتی لەسەر خەڵکی نیجریا تاقی کردەوە. ئەو تاقی کردنەوە بە بێ دەستێوەردانی دەوڵەتی نیجیریا و بە بێ ئاگادار کردنەوەی خەڵک بوو. لە ئەنجامیئەو تاقی کردنەوەدا یازدە منداڵ کوژران و 200 منداڵیش کوێر و کەڕ بوون یان خەساری جیدی بەر مێشکیان کەوت.

دەستێوەردان لە مێشکی خەڵک لەلایەن ڕێکخراوی سیا

 پڕۆژەی ئێم کەی ئۆلترا ناسراو بە بەرنامەی کۆنترۆڵی زەینی ڕێکخراوی هەواڵگری ئەمریکا(سیا) کە پڕۆژەیەکی نهێی بوو و نووسینگەی زانستی ڕێکخراوی سیا لە دەیەکانی پەنجا و شەستی زایینی دایڕشت و بەڕێوەی برد. لە ئەو پڕۆژە لێکۆڵینەوەییەدا، بە بێ زانیاری کەسەکان، تاقی کردنەوەی نایاسایی لەسەر مێشکی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئەمریکی و کەنەدایی و بە ئامانجی دەستێوەردان لە کارە زەینییەکان ئەنجام درا.

تووش کردنی خەڵک بە شێرپەنجە

لە ساڵی 1966، هێنری بیچر وتارێکی بڵاو کردەوە و سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی لێکۆڵەران لە نەخۆشەکان لە بەرژەوەندی خۆیان لە لێکۆڵینەوەکانیان قسەی کرد. بۆ نموونە بە بێ زانیاری نەخۆشەکان، خانەی زیندووی شێرپەنجەییان کردبووە نێو لەشی نەخۆشەکانەوە. ئەو بە بەڵگەوە نیشانی دا کە ئەو جۆرە تاقی کردنەوە نایاساییانە بە شێوەیەکی بەربڵاو و ڕێکخراو خەریکە ئەنجام دەبێت.

نەزۆک کردنی ژنان

لە سەدەی بیستەمدا دەرمانی دێپۆپروورا لەسەر ژنانی وڵاتی زیمباوە تاقی کرایەوە. دواتر دەرکەوت کە ئەو دەمانە بۆ کۆنترۆڵی حەشیمەت بەکار هێنراوە.

خاوەن کارە سپی پێستەکان ئەو ژنە ڕەش پێستانەیان ناچار دەکرد کە ئەو دەرمانە بەکار بهێنن. لە ساڵی 1981 دەوڵەتی زیمباوە ئەو دەرمانەی قەدەغە کرد.

تووشیار کردنی منداڵان بە ئایدز

لە ساڵی 1994 کۆمپانیا دەرمانسازییەکانی ئەمریکا دەرمانێکی ئایدزیان بە ناوی ئەی زێد تی بە شێوەی نایاسایی، لەسەر 17000  ژنی ئەفریقی تاقی کردەوە. ئامانجی ئەو دەرمانە ڕێگری لە گواستنەوەی ئایدز لە دایکەوە بۆ منداڵ بوو. چەند ڕێکخراوی تەندروستیش لە ئەو پڕۆژە سەرمایەدانەریان کردبوو. بەڵام بە نیوەی ئەو ژنانە بە بێ ئاگادار کردنەوەیان، لە جیاتی دەرمان، شتێکی دیکە(  Placebo)یان دابوو کە ئەنجامەکەی بووە تووشبوونی هەزاران کۆرپە بە ئایدز هەر لە کاتی لەدایک بوونیانەوە.

تاقی کردنەوەی گازی خەردەل لەسەر سەربازانی هیندی و بریتانیایی

بەڵگە نهێنییەکانی ئەرشیڤی نەتەوەیی بریتانیا، دوای بڵاو بوونەوەیان دەریانخست کە سوپای بریتانیا، لە دەیەکان سی و چلی زایینی، لەسەر سەربازەکانی خۆیان تەنانەت هێزی خۆبەخشی سوپای بریتانیا، تاقی کردنەوەی دەرمانی نایاساییان ئەنجام داوە. بۆ نموونە گازی خەردەلیان لەسەر بەشێک لە سەبازەکانی خۆی تاقی کردبووەوە تا تێبگەن گازی خەردەل لەسەر پێستی هیندییەکان ئاسەواری خراپتر بە جێ دەهێنێت یان لەسەر پیستی بریتانیاییەکان.

تووش کردنی نەخۆشە دەروونییە گواتمالاییەکان بە نەخۆشی دیکە

 لە 1946  بۆ 1948 لێکۆڵەرانی ئەمریکی بە هاوکاری دەوڵەت گواتمالا، لەسەر 1500  نەخۆشی دەروونی گواتمالایی تاقی کردنەوەیانئەنجام دا. لە ئەو تاقی کردنەوە ئەو نەخۆشە دەروونیانەیان بە سفلیس و سوزاک تووش دەکرد و ئەونایان هان دەدا تا پێکەوە نزیکی بکەن و لەو ڕێگایەوە نەخۆشییەکە بڵاو بکەنەوە. چەندین ساڵ دواتر بە دەرکەوتنی ئەو بابەتە، باراک ئۆباما و هیلاری کلینتۆن ناچار بوون کە بە شێوەی فەرمی لە وڵاتی گواتمالا داوای لێبوردن بکەن.

 ڕێگری لە زەواجی نێوان دوو ڕەگەز

 لە دەیەکانی 1800  بۆ 1910، دکتۆر یوگن فیشر تاقی کردنەوەگەلێکی ڕەگەزپەرستانەی لەسەر ژنانی ڕەشپێستی وڵاتی نامیبیا ئەنجام دا. ناوبراو لەسەر کۆرپە دووڕەگەزەکان کاری دەکرد و ئامانجیشی ئەوە بوو کە بە ئەنجامی ئەو تاقی کردنەوانە بتوانێت بەر بە زەواجی نێوان ڕەگەزە جیاوازەکان بگرێت.

ئەمانە هەموویان بەس نوومنەیەک بچووک لە ئەو کارەساتگەلەن کە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی بۆ تاقی کردنەوەی دۆزینەوەکانی خۆیان، وڵاتانی هەژاریان کردووەتە تاقیگەی خۆیان.

News Code 35528

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =