ترامپ: هەرگیز ناکشێمەوە/ پەشیمانیی ترامپ لە ڕادەست کردنی دەسەڵات

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ لە قسەکانی خۆی لەسەر ئیدانە کردنی هێرش بۆ سەر کۆنگرە و گواستنەوەی ئارامی دەسەڵات بۆ بایدن پەشیمانی دەربڕیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە دوایین ڕۆژەکانی دەسەڵتداریی لە کۆشکی سپی تێدەپەڕێنێت، سەبارەت بە ڤیدیۆی خۆی کە پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو سەبارەت بە ئیدانە کردنی هێرش بۆ سەر کۆنگرە و هەروەها گواستنەوەی ئارامی دەسەڵات لە 20 ی جوون بە بایدن بڵاوی کردبووە؛ پەشیمانی دەربڕی.

بە راپۆرتی ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە، ترامپ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت ڕایگەیاندووە کە نەک هەر لە قسەکانی خۆی پەشیمان نییە؛ بەڵکوو ناشکشێتەوە.

شیاوی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی کۆنگرە بۆ پشت ڕاست کردنەوەی دەنگەکانی ئەلکترالی هەڵبژاردنی 2020 ی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ بە ناردنی پەیامگەلێک لە تویتەر و فەیسبووک پاڵپشتەکانی خۆیی بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم کۆنگرە و ناڕەزایەتی بە ئەوەی کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وەسف دەکرد، بانگهێشت کرد.

لە هێرشی ناڕازایان بۆ ناو کۆنگرە پێنج کەس کوژران کە بە وتەی پۆلیس، هەر هەموویان لایەنگری ترامپ بوون. هەروەها تا ئێستا پۆلیس 52 کەسی لەو بارەوە دەستگیر کردووە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریش هەژماری تایبەتی ترامپی بە هۆی پێشێل کردنی یاساکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە داخستووە.

News Code 35524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =