AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٨ ٢٠:٢٩

سەرۆکی دەزگای داد؛

کۆشک نشینان کەڵکی خراپ لە کۆڵبەران وەردەگرن

کۆشک نشینان کەڵکی خراپ لە کۆڵبەران وەردەگرن

سەرۆکی دەزگای داد وتی: قاچاقچی سەرەکی ئەو کۆشک نشینەیە کە لە کۆڵبەرەکان کەڵکی خراو وەردەگرێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا سەید ئیبراهیم ڕەییسی لە کرماشان وتی: وەزارەتی پیشە و کانزا و بازرگانی، گومروک و هێزی ئینتزامی دەبێ پەسندکراوەی دەوڵەت و دابین کردنی ژێرخانەکانی بازاڕچەی سنووری لەم شارە، جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی کۆڵبەران بتوانن لە چوارچێوەی یاسادا چالاکی بکەن.

ئەو وتیشی: ئێمە وەکوو بەرپرسانی حکوومەت دەبێ هەوڵ بدەین ئەرکی خۆمان لە بەرانبار خەڵک بە جێ بێنین. کۆڵبەری بابەتێکە و قاچاخ بابەتێکیتر، دەبێ ئەو کەسانە کەکۆڵبەرانیان بۆ خراو کەڵک وەرگرتنی خۆیان پێک هێناوە، لێپرسینەوەیان لێ بکرێت. قاچاقچی سەرەکی ئەو کۆشک نشینانەن کە بەو شێوە کەڵکی خراپە لە کۆڵبەران دەگرن.

ناوبراو لە سەر ڕووبەڕوو بوونەوەی جیدی لە گەڵ لادەرانی یاسا داکۆکی کرد و وتیشی: لە گەڵ شەڕکەران و ئەو کەسانەی ئاسایشی کۆمەڵگا دەخەنە مەترسییەوە بە توندی ڕووبەڕوو ببنەوە و ڕەحمیان پێ نەکرێت.

 

 

News ID 35500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha