بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە دوایین دۆخی ناوچەکە وتی: بەداخەوە لە ڕۆژانی دوایی جووڵەگەلێک لەلایەن سوپای تیرۆریستی ئەمریکاوە لە ناوچەکە ئەنجام دراوە و فڕۆکەی زۆریان بۆ چاوترسێن کردن نمایش دا.
ناوبراو وتیشی: هەروەها تۆمەتگەلێکیان دایە پاڵ ئێران کە ئەم ئامادەیی و مانۆڕە جیاوازگەلە و گواستنەوەی هێز بۆ نمایش کردنی ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرگری لە سنووری زەوینی، دەریایی و ئاسمانی و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتە.
سەرۆکی ئەرکانی گشتی ڕاشیگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران نایەوێت هێرش بکاتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ، بەڵام بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەرجۆرە هەڕەشەیەک لە ئامادەیی تەواودایە، دەستی هێزە چەکدارەکان لەسەر پەلەپیتکەیە و ئەگەر دوژمن بچووکترین هەڵەیەک بکات، بە دڵنیاییەوە هێزە چەکدارەکان وەڵامێکی قایم دەداتەوە.
Your Comment